سنایده‌ر له‌ یاری به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ یاری ناکات
نوشته شده توسط : Honar Pirani

سنایده‌ر له‌ یاری به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ یاری ناکات

 

له‌ هه‌واڵێکی ناخۆشدا بۆ خۆزێ مۆرینهۆ و هانده‌رانی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان ڤێسلی سنایده‌ر به‌شداری له‌ یاری شه‌وی چوارشه‌مه‌ی نێوان یانه‌که‌یی و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ناکات له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا .. سنایده‌ر له‌ یاری دوێنێ شه‌وی یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ته‌له‌نتا به‌هۆی پێکان له‌ نیوه‌ی دووه‌م یاریگای جێهێشت و یانه‌که‌ له‌ به‌یان نامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو یاریزانه‌ هۆله‌ندیه‌که‌ ناتوانێت به‌شداری له‌ ڕاهێنانه‌کان بکات و تێیدا هاتووه‌ : سنایده‌ر ئێستا چاره‌سه‌ری پزیشکی وه‌رده‌گرێت به‌هۆی ئه‌و پێکانه‌ی تووشی ماسولکه‌کانی ڕانی چه‌پی هاتووه‌ و تا ٤٨ کاتژمێری داهاتوو به‌و شێوه‌یه‌ ده‌مێنیته‌وه‌ .




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , باله وانانى ئه وروبا , ,
:: بازدید از این مطلب : 1008
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست